لە پێنج مانگدا لە یەک نەخۆشخانەی هەولێر 61 گیانلەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 61 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئاشکرایکردووە، تەنها لە نەخۆشخانەکەی ئەوان و جگە لە نەخۆشخانەکانی دیکەی هەولێر، لە ماوەی پێنج مانگدا 61 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا نۆ هەزار و 122 حاڵەتی شکان، کەوتن و ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون زیاتر لە هەزار و 745 حاڵەتیان ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

لە ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکەدا هاتووە، “ئەوە تەنها ئاماری یەك نەخۆشخانەیە لە یەك شاردا، ئەی ئامارەکانی پزیشکی دادی، ئەی ئامارەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان، ئەی ئامارەکانی شارەکانی دی؟ بەڕاستی ئەوە جێگەی خۆیەتی هەڵوەستەی لەسەر بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share