بڕێك كەرە و دۆی خۆماڵی دەستیبەسەرداگیرا كە وردە ئاسنی تێدابوو

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، بڕێك كەرە و دۆی خۆماڵی دەستیبەسەرداگیراوە كە وردە ئاسنی تێدا بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە تیمەكانی چاودێری و سەلامەتیی خۆراك بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان پشكنینیان بۆ چەند خواردنگە و ماركێتێك و ئاوی ماڵان و سەرچاوەكانیان كرد و ڕێنمایی تەندروستییان پێدان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تیمەكە چەند ماڵێكیان لە شارەكە بەسەركردەوە كە ئەندامەكانی ئەو خێزانانە تووشی پەتای سكچوون بوون و پشكنین بۆ ئاوی ماڵەكانیان كراو دەركەوت كە ئاوی پڕۆژە و كلۆركراو بەكارناهێنن و ئاوی بیر بۆ خواردنەوە بەكاردەهێنن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كەرەی كوردی و دۆی خۆماڵی كە بڕێكی زۆر وردە ئاسنی تێدابووە و ئەگەر بەكاربهێندرایە مەترسی لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە دروستدەكرد.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا بڕیاریدا.. چەند ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبە

بابەتی دواتر

زانایەكی ڕوس دوای دەستگیركردنی بە تۆمەتی خیانەت گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share