کاروان گەزنەیی: ئەو وڵاتانەی هەرێم نەوتیان لێدەکڕێت هیچیان بەو نرخە نین حکومەت باسیدەکات

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێمی هەرێم سەبارەت بە کڕینی هەر بەرمیلێک نەوت باسی دەکات بنەمای نییە، داواش لە خەڵک دەکەم بەو نرخە نەیکڕن.

ئەمڕۆ شەممە کاروان گەزنەیی لە فەیسبووکی تایبەتیی خۆی بە هاشتاگی “#نەخێر_بۆ_دابەشکردنی_نەوت_بە_100_هەزار”، دەڵێت، حکومەت هەموو ساڵێک بەڵێنی دابەشکردنی نەوتی سپی دەدات بەبێ ئەوەی بەڵێنەکەی جێبەجێبکات.

لەوبارەیەوە کاروان گەزنەیی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، من بەو هاشتاگە دابەشکردنی نەوت بەو نرخە ڕەتدەکەمەوە هیوادارم هەمووان پاڵپشتیی بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە 258 ملیۆن لیتر نەوت هەیە تاوەکو هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرێت، بەڵام حکومەت تا ئێستا ناڵێت چەند لیتی کڕیوە، ئەمە جگە لەوەی نەیوتووە لە چ سەرچاوەیەک و لە کوێ کڕیویەتی.

کاروان گەزنەیی دەڵێت، حکومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتەی کڕیویەتی دەڵێت 284 هەزار دیناری پێدراوە بۆ هەر بەرمیلێک، ئەم نرخە هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە بەنزین لە ئێران، ئیمارات و عێراقەوە دەکڕدرێت هیچ یەکیک لەو شوێنانە کڕینی نەوت لێیان ئەو نرخە ناکەوێت.

وتیشی، ئەگە وایە با حکومەت ئەو 184 هەزار دینارەی وەک پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت لە ئەستۆی گرتووە بیدات بە خەڵک، ئەو کاتە خەڵک 26 هەزار دیناری ئەخەنە سەر و نەوت دەکڕن بەوە هاوڵاتی 26 هەزار دینار دەکەوێت و حکومەتیش 100 هەزاری بۆ دەگەڕێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە باسی لەوەکرد، کە نرخی پاڵپشتی کراو کاتێکە کە حکومەت 70% یان 80%ی نرخەکە لە ئەستۆ بگرێت و تەنها 30%ی خەڵک بیدات، بەڵام حکومەتی هەرێم ناڵێت لە کوێ کڕیویەتی و چەندی کڕیوە، وتیشی، “ئەگەری هەیە ئەو بەنزینە هی خۆیان بێت و نەکڕدرابێت”.

لە مەوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە ساخاوییەکانەوە راگەیاند، بەڵام بەهپی ئەوەی نرخی هەر بەرمیلێک 103 هەزار دیناری لە هاوڵاتی وەردەگرت بۆیە لە چەند شوێنێک کڕینی ڕەتکرایەوە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دزیی سەدەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

کۆنگرەى چاڤی پێش یارییەکەى ئەتلەتیک بلباو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share