مستەفا چاوڕەش: هیوادارم خەڵك بە ویژدانەوە سەیری خەباتی یەكێتی و خوێندكارەكانی مام جەلال بكەن

بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیچ كاتێك پشتمان لە میللەتەكەمان نەكردووە و هیوادارم خەڵك بە ویژدانەوە سەیری خەباتی یەكێتی و خوێندكارەكانی مام جەلال بكەن.

لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەریقی یەكەم نەوشیروان فوئاد مەستی لە گردی سەلیم بەگ لە شاری سلێمانی، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “سەرەخۆشی لە خانەوادەی كۆچكردوو نەوشیروان فوئاد مەستی دەكەین و لێرەشەوە هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ ئاكام عومەر و بریندارەكانی دیكە دەخوازین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئێمە هیچ ڕۆژێك پشتمان لە میللەتەكەمان نەكردووە و هیوادارم خەڵك بە ویژدانەوە سەیری خەباتی یەكێتی و خوێندكارەكانی مام جەلال بكەن”.

بابەتی پێشتر

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفای كرد

بابەتی دواتر

كه‌شناسيی هه‌رێم: تاوەباران و بروسکە ده‌ستپێده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكەكان و راگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جارێكی…
Total
0
Share