کاتی تەواوکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە ئیدارەی زاخۆ ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، بەردی بناغەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە سنووری زاخۆ دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواودەکرێن.

شڤان عەبدی  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، ” لەکۆی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن، 892 یەکەیان دەکەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بە دوو قۆناغ دروستدەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە قۆناغی یەکەمدا، 576 یەکە لە کەرتی تلکەبەر و لە قۆناغی دووەمیش 316 یەکە لە کەرتی سەلکا دروستدەکرێن و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا، تەواو بکرێن”.

باسی لەوەش کرد، “446 یەکە لەکۆی ئەو 892 یەکەیەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستدەکرێن، رووبەریان 100 مەتر دووجایە و 446 یەکەکەی دیکەش، رووبەریان  120 مەتر دووجایە کە تێچووەکانیشیان 48 ملیار و 82 ملیۆن دینارە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا…
Total
0
Share