چێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە و جەختیكردەوە محەمەد شیاع سودانی سەرپشككراوە لە دیاریكردنی كاندیدەكان و هەڵبژاردنی كاندیدەكانیش پەیوەستە بە سەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردندا.
چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی حكومەت تاوتوێكران و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت سەرپشك كراوە لە هەڵبژاردنەكانی كاندیدەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵبژاردنی كاندیدەكان پەیوەستە بە سەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردنەكان و هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق لە دەرەوەی دابەشكاری و پشكپشكێنە دەبن.