ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێك داوای دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی كرد

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە نووسراوێك داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد نەوتی سپی بە هەرزانتر بدرێتە هاوڵاتییان، جەختیشدەكاتەوە ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخەكەی 50%ی بەرزبووەتەوە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسراوێكمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد و داوامان كرد نرخی نەوتی سپی هەرزان بكرێت، چونكە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخەكەی 50% زیادیكردووە و دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتییان بە بەراورد بە پێشتر خراپتر بووە و پێویستە بژێویی هاوڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتریش نووسراوێكی دیكەمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد و داوامانكرد نرخی نەوتی سپی داببەزێندرێت، بەڵام وەڵامی وەزارەت بە دڵی ئێمە نەبووە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

چوار بەنزینخانە دەستكاری بەنزینەكەیان كردووە و سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share