نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە بە جۆرێك یەك فەردە ئارد لە 42 هەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 45 هەزار دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرزبوونەوەی نرخی ئارد پەیوەندی بە گومرگەوە هەیە كە پێشتر باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان هەڵگیرابوو، بەڵام ئێستا باج و ڕسووماتەكە دانراوەتەوە ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئارد هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share