وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای بارودۆخەکەوە، تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، راسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی رزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بە سەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان.

خانەوادەی ئەو گەنجانەش دڵنیادەکاتەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

داواش له دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی ئەو هاوڵاتییانە و هەواڵی بێبنەما و دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مارلویس ساکۆ: پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ تاڵەبانی پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكهاتە ئاینییەكان دووپاتدەكاتەوە، بە کۆڵەکەی دیموکراسی و پێکەوەیی وەسفیدەكات، داكۆكیكردن لە…
Total
0
Share