لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دوو گەنج بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش بەسەر دوو دەمانچەیاندا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن، هێزەكانیان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌كاتی به‌كارهێنانی هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ستگیركران.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش.ف.) له‌دایكبووی 2000 و (ر.ص.) له‌دایكبووی 1992 به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی دەستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و دوو چه‌ك له جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند مۆبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.