زەید عومەر ئاغای سورچی: زۆربەی سەرۆک عەشیرەتەکان بە دەستی بنەماڵەی بارزانی کـ.ـوژراون

سەرۆکی عەشیرەتی سورچی رایگەیاند، لە پاش راپەڕینەوە، بنەماڵەی بارزانی خراپتربوون و زۆربەی سەرۆک عەشیرەتەکان بەدەستی ئەوان کوژراون.

زەید عومەر ئاغای سورچی، سەرۆکی عەشیرەتی سورچی رایگەیاند، پێش راپەڕین، بنەماڵەی بارزانی دژایەتیی سەرجەم عەشیرەتەکانی دیکەی کردووە، بەڵام لە پاش راپەڕینەوە بنەماڵەی بارزانی خراپتربوون و زۆربەی سەرۆک عەشیرەتەکان بەدەستی ئەوان کوژراون، هیچ عەشیرەت و لایەنێک نەماوە کە بنەماڵەی بارزانی خەڵکی لێنەکوشتبن.

وتیشی، بنەماڵەی بارزانی، شەوێک هێرشیانکردە سەر گوندەکەمان و حسێن ئاغا و چەندین کەسی دیکەیان “شەهیدکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو عەشیرەتانەی پەیوەندییان بە بەعسەوە کرد، هۆکارەکەی بنەماڵەی بارزانی بوو.

زەید عومەر ئاغای سورچی دەشڵێت، “پێش راپەڕین لە مام جەلال و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەوە، نامەمان بۆ هات کە هاوکاریی راپەڕین بکەین و سورچییەکان رۆڵی کاریگەریان هەبوو لە راپەڕیندا، دواتر عەشیرەتەکانی دیکەش پشتیوانییان کرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاری لەبارەی ئەو وێبسایتە ئاشكرادەكرێت كە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی مایەپووچكردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك ئاشكرایدەكات، بەهۆی وێبسایتی Zmediya وە 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆك دیارنەماوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلیسی…
Total
0
Share