قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، ئەرکی لیژنە هاوبەشەکان خزمەتکردنی شاری سلێمانییە.
قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازی لە د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هاوەڵەکانی کرد کە بەمەبەستی راگۆڕینەوە و لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی زیاتر سەردانەکەیانکردبوو.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای لیژنە هاوبەشەکان ئامادەیبوون، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی گشتیدا، لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکان سەردان و بەدواداچوونەکانیان زیاترکردووە.
وتیشی، لە دوای مانگی رەمەزانیش بەهەمانشێوەی ئێستا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام لە ئەرک و خزمەتدا دەبن.