نەخۆشخانەیەك تایبەت بە ژنانی نەخۆشی دەروونی و بێلانە لە سلێمانی دەكرێتەوە

نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی

کاردەکرێت بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی بۆ پاراستنی ئەو كچ و ژنانەی بێلانەن و نەخۆشی دەروونیان هەیە بکرێتەوە، وەك ئەوەی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لەناو نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بینایەکی نوێ بخرێتە خزمەت ئەو کچ و ژنانەی بێلانەن و نەخۆشیی دەروونیان هەیە تا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بن و چارەسەریان بۆ بکرێت.

ئاماژەشیدا، بۆ ئەو مەبەستە رۆژی سێشەممە هەریەك لە فوئاد سدیق راوێژكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئیسماعیل رەشید بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، بێستون جەبار نوێنەری وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و رووناك فەرەج خێرخوازی دیاری سلێمانی بینای نەخۆشخانەكەیان بەسەركردەوە.

پاش بەسەركردنەوەی هۆڵ و بەشە جیاجیاكانی بیناكە، بڕیاردرا پەلەبكرێت لە دابینكردنی پێداویستییەكان تا لە نزیكترین كاتدا ئەو نەخۆشخانەیە بكرێتەوە.

نەخۆشخانەكە بە هەماهەنگیی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە زانكۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

سوودەكانی خواردنی هەنار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕانیە.. گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا

بەهۆی دروستبوونی شەڕ گەنجێك لە ڕانیە برینداربوو، پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، برینەكەی سەختە و تۆمەتبار ڕوداوەكەش دەستگیركراوە. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی…
Total
0
Share