هاتوچۆی هەولێر: كێشەی تەكنیكی لە كامێراكانی تیژڕەویی هەولێر-كەركوك دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە.

هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كە كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستمی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویی لە شەقامی 120 مەتری رێگای هەولێر-كەركوك دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشەكە لە سیستمی تۆماركردنی تیژڕەویی شۆفێراندایە و كامێرتاكان فلاشەكانیان خودكارانە كار دەكات بەبێ ئەوەی سەرپێچی لەلایەن شۆفێرانەوە كرابێت.

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایش بە شۆفێران دەدات، هیچ ئۆتۆمبێلێك سزای بۆهەژمار ناكرێت و تیمەكانییان سەرقاڵی چاككردنەوەی سیستمی كامێراكانن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share