گۆڕانی ئاووهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی گورچیلە هەیە

 شارەزایانی بواری تەندروستی ئەڵمانیا ئاشکرایدەکەن گۆڕانی ئاووهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت تەندروستی گورچیلەکان هەیە.

هەردو پەیمانگەی ڕۆبەرت کوخی ئەڵمانی بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا و کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە ڕایانگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کاریگەریان لە سەر تەندروستی گورچیلە هەیە، چونکە کاتێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، جەستە زۆرترین بڕی شلەمەنی ون دەکات، بەمەش ڕێژەی شلەمەنی لە دەمارە خانەکان کەمدەبێتەوە و بەو هۆیەشەوە کەمترین خوێن بۆ گورچیلەکان دەچێت، لێرەشەوە کێشەکانی گورچیلە سەرهەڵدەدەن کە خراپترینیان لەکارکەوتنییەتی”.

هاوکات لە توێژینەوەیەکی دیکەدا کە شیکاگۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە، %50ی تووشبوانی تای رۆماتیزمی بە هۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرەوە بووە.

لە توێژینەوەیەکدا دیکەدا دەرکەوتووە %10 بۆ%30 ی حاڵەتەکانی لە کارکەوتنی گورچیلە بە هۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرەوە بووە.

توێژەران داوا دەکەن، “کەسانی بەساڵاچوو و ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن و زۆرترین شلەمەنی بخۆنەوە بە شێوەیەک لە ڕۆژێکدا دوو بۆ دوو لیتر و نیو ببێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرد، له‌سه‌ر مردنى خوێندكارێكى پۆلی 12 ئاماده‌یی كه‌ دواى دوو ڕۆژ…
Total
0
Share