بەکارهێنانی چەند وشەیەکی دیاریکراو لە ئینتەرنێتدا نیشانەن بۆ خەمۆکی

بەپێی توێژینەوەکان، دەکرێت تووشبوونی کەسێک بە نەخۆشیی خەمۆکی دیاریبکرێت لەڕێی هەڵبژاردنی وشە و دەستەواژەکانیەوە لە ئینتەرنێتدا.

زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەدەن، زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا خەمۆکییان هەیە، زۆربەشیان لە توێژی گەنجانن.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئام حاڵەتە، توێژەرانی ناوەندی “سێنیتێڤ” لە نەرویج و زانکۆی ئۆسلۆ پرۆژەیەکی زانستییان هەیە بەناوی “سۆشیاڵ هێڵس بۆتس”، کە چەند ڕێکارێکی ئەلیکترۆنیی ڕۆبۆتین لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاردەکەن، تاکو یارمەتیی ئەو گەنجانە بدەن کە کێشەی تەنردوستیی دەروونییان هەیە.

ئەم پرۆژەیە لەڕێی نووسینی بەکارهێنەرە گەنجەکانەوە دەیەوێت لە باری دەروونییان تێبگات.

کیم کریستۆڤەر دێستێ پزیشک لە زانکۆی ئۆسلۆ و تایبەتمەند لە کێشەکانی تەندروستیی گەنجان، جەختیکردووەتەوە، ئەو وشە و دەستەواژانەی گەنجانی خاوەن کێشەی خەمۆکی بەکاریدەهێنن، بە شێوەیەکی سەرسامکەر هاوشێوەی ئەو نیشانانەی خەمۆکین کە لە کتێبە زانستییەکانی ئەو بوارەدا هاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. جەعفەر عومەر: رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان، رایگەیاند، رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات. د. جەعفەر عومەر، توێژەر و پسپۆڕی نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share