مباپی ڕەتیکردەوە داواى ڕۆیشتنی کردبێت

کیلیان مباپی ڕەتیکردەوە داواى ڕۆیشتنی لە ئیدارەى پاریس سانجێرمان کردبێت.

پاش بردنەوەیان لە یانەى مارسیلیا و دیاریکردنی وەک باشترین یاریزانی کلاسیکۆ، کیلیان مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

مباپی دواى یارییەکە دوپاتیکردەوە کە ئەو بەهیچ شێوەیەک لە ئیدارەى پاریس سانجێرمان توڕە نییە.

وتیشی: بەهیچ جۆرێک داواى ئەوەم نەکردووە کە لە یانەى پاریس سانجێرمان بڕۆم لە گواستنەوەى زستانەدا و ئەو هەواڵانە هەمووی دوورن لە ڕاستییەوە.

مباپی گرێبەستەکەى تا ساڵی 2025 لەگەڵ پاریس سانجێرمان درێژکردۆتەوەو بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانیش دەڵێن پەشیمانە.

بابەتی پێشتر

هەواڵێك بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

بابەتی دواتر

چاڤی هەست بە شەرم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share