بە وێنە.. هەنگوینی ڕەش یەكێك لە بەرهەمەكانی شاری بەدلیس-ە

بەرهەمهێنانی هەنگوین لە بەدلیس – فۆتۆ: AA

ئەمساڵ لە کوێستانەکانی شارۆچکەی هیزان 800 تۆن هەنگوینی ڕەش بەرهەمهێندراوە کە بەشێوەیەکی تەواو سروشتی و بەبێ زیادکردنی هیچ مادەیەکی کیمیایی ڕەنگ و تامێکی تایبەتی هەیە.

شارۆچکەی هیزانی سەر بە پارێزگای بەدلیس لە باكووری كوردستان، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕووپۆشی سەوزایی، ناوچەیەکی لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین.

ئەمساڵ لە کوێستانەکانی شارۆچکەکە 800 تۆن هەنگوینی ڕەش بەرهەمهێندراوە، کە بەشێوەیەکی تەواو سروشتی و بەبێ زیادکردنی هیچ مادەیەکی کیمیایی ڕەنگ و تامێکی تایبەتی هەیە.

ئەم هەنگوینە خواستێکی زۆری لەسەرە و هەناردەی هەموو ناوچەکانی تورکیا و تەنانەت ئەوروپاش دەکرێت.

سەیدخان ئەکیجی، یەکێکە لە هەنگەوانەکانی بەدلیس و ڕایگەیاندووە، پیشەی هەنگەوانی سەرچاوەی بژێویی ژیانی دانیشتووانی شارۆچکەی هیزانە و دەڵێت، “هەنگوینی هیزان لە جیهاندا ناسراوە، بەشێکی هەنگوینەکەمان دەنێردرێتە ئەوروپا و بەشێکیشی لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا بەکاردەهێندرێت، ئەمساڵیش بەرهەمێکی باشمان هەبوو، هەنگوینەکەمان بەهۆی تام و چێژەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.”

بابەتی پێشتر

جامی جیهانی یانەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، گۆڕانکارییەکان چین؟

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانكار كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share