وادەی دادگاییكردنی دوو دەستگیركراوی دیكەی بادینان دیاریكرا

دادگای تاوانەكانی هەولێر، داگاییكردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی، بەتۆمەتی هاندان و ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە دهۆک، بۆ سێ مانگی دیكە دواخست و بڕیاریدا لە 17ی ئابی ئەمساڵ لە هەولێر دادگایی بكرێن.

ئاسۆ هاشم، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دادگای تاوانەكانی هەولێر، ڕۆژی 17ی ئابی ئەمساڵی وەکو ڕۆژی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشكی لەدادگای دووی تاوانەكانی هەولێر دیاریکرد، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە و ماوەیەكی دوورە، کە سێ مانگی دیکە بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی، “هەردوو بەندكراوەكە، بەپێی ماددەی 156ی سزادانی عێراقی دادگایی دەكرێن، كە پێناسەكەی بریتیە لە تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، واتا هەمان ماددەی پێنج سزادراوەكەی دیكەی بادینان، كە پێشتر دادگا سزای زیندانیكردنی شەش ساڵی بەسەریاندا سەپاند”.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دوو دەستگیركراوەكە باسیلەوەشكرد، چەند جارێك داوایان لە دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش كردووە، پەڕاوەكەیان بگوازێتەوە، بەڵام ڕەتكراوەتەوە.

ئەو پارێزەرە دەشڵێت، “هیوادارین دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر بڕیارێكی دادپەروەرانە بدات لەسەر دۆسیەكەیان، چونكە هیچ بەڵگەیەكی یاساییان لەسەر نیە”.

ڕۆژی 15ی ئایاری ساڵی ڕابردوو، یەك ڕۆژ پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی موچەکانیان، بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی، كە ڕێکخەرانی سەرەکیی گردبوونەوەکە بوون، لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕونکردنەوەكەی حکومەت لەبارەی سزادراوانی بادینان دەکات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم دەکات کە ڕایگەیاندوە کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە.…
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share