یەكێتیی ئەوروپا داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكات

یەكێتیی ئەوروپا جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لە عێراق بە سەرجەم دەسەڵاتەكانیەوە.

یەكێتییەكە لە راگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەبدوللـەتیف رەشید سەرۆك كۆماری تازە هەڵبژێردراوی عێراق و محەمەد شیاع سودانی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكات.

دەشڵێت، “ئەم هەنگاوە ئەرێنییە بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەت كە چاوەڕوانیكردنی درێژەی كێشا، پاش تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنەكانی تشرینی یەكەمی 2021” دێت.

یەكێتیی ئەوروپا ئاماژەشدەدات، لەئێستادا پێویستە عێراق بە خێرایی حكومەتێكی رێپێدراوی دەستووری و خاوەن دەسەڵاتی تەواو پێكبهێنێت كە بتوانێت دەسەڵاتە پێویستەكان جێبەجێ بكات و وەڵامی پێداویستی و خواستەكانی گەلەكەی بداتەوە.

جەختیشیدەكاتەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە پاڵپشتیكردنی گەشەی ئابوری و فەراهەمكردنی هەلی كار و هێنانەدی سەقامگیری لە كۆمەڵگادا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

دەستەی تەحریری شام عەفرین كۆنترۆڵ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌. نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردووه‌…
Total
0
Share