عەممار حەكیم پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراقەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات.

لە پەیامەكەی عەممار حەكیمدا هاتووە، “پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەم دوای پشوو درێژیی زۆریان بۆ هەنگاوەكانی تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كە لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیان هەنگاوە دەستوورییەكان تەواو بكەن”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و د. لەتیف ڕەشید دەكەم و هیوادارم سەرۆك كۆماری نوێی عێراق پارێزەری دەستوور و بێت و ئەو هەنگاوانەی لە پێشتردا كراوە تەواوی بكات و لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا هەماهەنگی لەنێوان هەر سێ سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەت و پەرلەماندا هەبێت”.

عەممار حەكیم داوادەكات سەرجەم لایەنە سیاسییەكان هەماهەنگی تەواویان هەبێت كە ئەوەش لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئۆقرەییە بۆ عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف كلابی: پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share