وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 289 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، نۆ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 289 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 218 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە دوو كەسن”.
لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا نۆ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە چوار توشبوویان لە هەولێر و یەك توشبوو لە سلێمانی، یەك كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە لە گەرمیانیش سێ كەس”.
ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 372 كەس.
كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە مردوون، 3 هەزار و 212 كەسن كە هەزار و 565 كەسیان لە سلێمانی بوون.