بە هۆی بێبەشکردنی کچان لە خوێندن ئەمریکا سزا بەسەر تاڵیباندا دەسەپێنێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی مافی کچان و ژنانی ئەفغانستان سزای نوێی بەسەر بزووتنەوەی تاڵیباندا سەپاند

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کچان بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی تاڵیبان و ئەو کەس و بەرپرسانەدا سەپێندراون کە ژنان و کچانی ئەفغانستانیان کۆت کردووە جگە لە بەکارهێنانی سیاسەتی توندوتیژی بەرامبەریان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەفغانستان لە ماوەی ئەم ساڵەی ڕابردوودا تەنها دەوڵەت بووە ڕێگەی بە خوێندنی کچان نەداوە لە دوای قۆناغی شەشەم، بێ ئەوەی هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ پاشگەزبوونەوە لەو شێوازە مامەڵەکردنە”.

داوایشی کرد، “دەوڵەتانی دیکەی جیهانیش هەمان مامەڵە لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان بکەن تا ئەو کاتەی بە یاساکانیدا دەچێتەوە”.

هاوکات لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بلینکن جەختی کردەوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی گەلی ئەفغانستان دەکات، پابەندە بە پارێزگاریکردن لە خۆیان و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەدا بەتایبەت کچان و ژنان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share