(ڤیدیۆ) سیتی خاڵێکی له‌ده‌ستدا و یوڤانتۆس به‌ ماکابی دۆڕا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، مانچسته‌ر سیتی یه‌کسانبوو و یوڤانتۆس دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی تۆمارکرد.

یانه‌ی کۆپنهاگنی دانیمارکی له یاریگای‌ “پارکن شتادیۆن” میوانداریی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، سیتی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 10 و له‌ لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی حه‌وته‌مدا به‌رده‌وام بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆپنهاگن ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ دوو خاڵ و له‌ پله‌ی سێیه‌مدا جێگیر بوو.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ماکابی حه‌یفای ئیسرائیلی له‌ یاریگای خۆیدا میوانداریی یوڤانتۆسی ئیتاڵی کرد.

ئه‌نجامی یارییه‌که‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، ماکابی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیتاڵیای برده‌وه‌، گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی حه‌وت و 42 له‌لایه‌ن عومه‌ر ئه‌تزیلی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌‌که‌، ماکابی حه‌یفا سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و له‌ پله‌ی چواره‌مدا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی پێشوو به‌رده‌وام بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یوڤێ به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی سێیه‌م.

بابەتی پێشتر

هاوژین عومەر: د. بەرھەم ساڵح زۆرترین چانسی بردنەوەی ھەیە

بابەتی دواتر

بەشێكی دیكەی شاخی گۆیژە سەوز دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share