15 ملیۆن دینار بە تووشبووانی شێرپەنجە دەدرێت

بانكی ناوەندیی عێراق، قەرزێكی 15 ملیۆن دیناری دەدات بە تووشبووانی شێرپەنجە و پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت، فشاردەكەن هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، بڕیارە قەرزێك بە تووشبووانی شێرپەنجە بدرێت كە بڕەكەی 15 ملیۆن دینارە و وەك هاوکاریی دەبێت بۆ ئەو كەسانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و كڕینی دەرمان.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران، زانیاریی زیاتری لەبارەی ئەو قەرزەوە بۆ ئێستا ئاشكراكرد و وتی، سوودی 2.9% دەخرێتەسەر قەرزەكە و لە ماوەی پێنج ساڵدا وەردەگیرێتەوە، ئەو كەسەی قەرزەكە وەردەگرێت مەرجنییە مووچەخۆر بێت، تەنها پێویستە بەڵگەی نەخۆشخانە و ڕاپۆرتی پزیشکیی هەبێت كە بیسەلمێنێت تووشی شێرپەنجە بووە و لە دۆخێكدایە كە پێویستی بە هاوكارییە.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی ی. ن. ك كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیكردەوە كە داویکردووە بانكی ناوەندی گشتاندن بۆ بانکەكانی هەرێم بکات تا قەرزەكە بدەن بە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمی بۆ بانکی ناوەندی ناردووە و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.

بابەتی پێشتر

مباپێ پەشیمانە و چاوەڕێی مەدریدە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا وانەی "بەختەوەری" دەخاتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share