بەڕێوەبەری گەورەترین بانکی ئەمریکا پێشبینیی قەیرانی گەورەی ئابوری دەکات لە چەند مانگی داهاتوودا

جەیمی دیمۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا جەی پی مۆرگان کە گەورەترین بانکی ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، پاڵنەری زۆر هەن کە وادەکەن لە شەش بۆ نۆ مانگی داهاتوودا ئەمریکا و جیهان ڕووبەڕووی قەیرانی قوڵی ئابوری ببنەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەورەترین بانکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNBC ڕوونیکردووەتەوە، کە لە کاتێکدا ئابووریی ئەمریکا ئێستا لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام کۆمەڵێک نیشاندەر و بابەتی جیهانی هەن کە زەنگ لێدەدەن بۆ ڕوودانی قەیرانی قووڵ، لەنێویاندا کاریگەریی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی چاوەڕوانکراو و کاریگەرییەکانی بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی، هەروەها شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

وتیشی، “ئەگەر لیستێک بۆ هەموو قەیرانەکانی پێشوو دروستبکرێت، پێموایە دەتوانیت ئەمجارە پێشبینی ئەگەری ڕوودانی ئەو قەیرانە بکەیت”.

دیمۆن ئامۆژگاری دەکات، “ئەگەر پێویستت بە پارەکە بوو، هەوڵبدە ئێستا کۆیبکەیتەوە”.

پێشبینیی کردووە، پێوەرەکانی S&P 500 زیاتر لە ئاستەکانی ئێستای دابەزێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕەنگە ئەم دابەزینە نزیکەی 20% بێت، لەڕاستیدا ئەمساڵ پێوەرەکە بە ڕێژەی نزیکەی 20% دابەزیوە.

دیمۆن وتی،”20%ی داهاتوو زۆر بە ئازارتر دەبێت لە یەکەمیان”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە کۆچی نایاسایی گەنجانی هەرێم دەدرێت

بابەتی دواتر

سكرتێری ناتۆ: ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا سەربكەوێت دۆخەكە مەترسیدار دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share