هۆشداری لە کۆچی نایاسایی گەنجانی هەرێم دەدرێت

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند،  بەهۆی خراپبوونی دۆخی کەشوهەواوە زۆرینەی ڕووداوەکانی نوقمبوونی یەختی کۆچبەران لە مانگی 10 ەوە ڕوودەدەن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بەراورد بە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی کۆچی نایاساییەوە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئامارێکی وردمان لە لانییە سەبارەت بە ژمارەیان”.

ئاشکراشیکرد، “بەشێک لەو کەسانەی لە تورکیاوە دیپۆرت کراونەتەوە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دیکەوە کۆچ بکەن بە شێوەی قاچاخ لە هەرێمەوە بچنە ئێران یان تورکیا، بەڵام ئەمەیان لە ڕووی ژمارەوە زۆر نییە”.

وتیشی، “لە مانگی 10 ەوە تا دەگاتە مانگی یەک و دوو، بەهۆی خراپبوونی کەشوهەوا و هاتنی سەرما شەپۆلەکانی دەریا ناجێگیری زۆر بە خۆیانەوە دەبینن، زۆرترین ڕووداوەکانی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لەم کاتانەدا ڕوودەدەن و کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “لە ئێستادا چوونە وڵاتانی ئەوروپا هێندە ئاسان نییە، ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەریش زۆر گرانبوون، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم ڕوو لە کۆچی نایاسایی نەکەن و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسی ئەو ڕێگەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە کاتی پێویست پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی پێویست پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەکان، تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشەوە…
Total
0
Share