ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی حكومەتی عێراق دوو كەسی داواكراوی بە ماددەی تیرۆر لە سلێمانی و بەغداد دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی ورد و لە كارێكی پێكەوەیی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی/حكومەتی فیدڕاڵ، توانرا دوو داواكراوی هەڵاتوو لە یاسا بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێك لە داواكراوان لە شاری سلێمانی و دووەم داواكراو لە ناوچەی مەدائین لە بەغداد دەستگیركراوە كە ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

سێ ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی ئابوری دەبەنەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو رووباری سیروانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share