(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ سێلتا ڤیگۆی برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌کی 17 له‌لایه‌ن پێدری-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید هاوتابووه‌وه‌ و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به‌ 10 خاڵه‌وه چووه‌‌ پله‌ی ده‌یه‌م.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 2-1 لیچی

بابەتی دواتر

لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە 50 کەس بێسەروشوێنبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلۆنسۆ لە ئەڵمانیا ناڕوات

ئیدارەی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، ئامادە نییە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی ببێت. لەو بارەیەوە فێرناندۆ کارۆ،…
Total
0
Share