بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و ھەوڵەكان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی و قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوتوێكرا. هەردوولا جەختیان لە خێراتركردنی هەنگاوەكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی عێراقی تێكەوتووە وتی، “لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین و دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاراستە بكەین و حكومەتی داهاتوو ڕەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت”.

بابەتی پێشتر

كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام لە ژێر زەوییەوە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن بانگێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share