پیاوێک هاوژین و دوو منداڵەکەی دەکوژێت

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا پیاوێک بەهۆی بوونی کێشە لەنێوانیان هاوژین و دوو منداڵەکەی دەکوژێت و خۆشی دەخنکێنێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەو پیاوە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە و لە قۆناغی جیابوونەوەدابوون.

ڕووداوەکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویداوە کاتێک پایوەکە دەرگای شوقەی هاوژین و منداڵەکانی شکاندووە و چووەتە ژوورەوە، دواتر بە چەقۆ هاوژین و کوڕ و کچەکەی کوشتووە.

تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی هاوژین و منداڵەکانی خۆشی خنکاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
Total
0
Share