زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی عەلی خامنەیی ئاشکرادەکرێت

عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران

لەدوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی لە هەفتەی ڕابردووەوە، عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، سەرجەم چالاکی و کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەی راگرتووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردەوە، “عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، هەفتەی رابردوو، دووچاری ئازارێکی بەهێزی گەدە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشی بووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە دوچاری (گیرانی ڕیخۆڵە) بووەتەوە هەر بۆیە بە پەلە نەشتەرگەری بۆ کراوە”.

بەوتەی ڕۆژنامەکە، “تائێستا خامنەیی لەناو جێگەدا ماوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، سەرجەم ئەو چالاکی و کۆبوونەوانەی بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا ئەنجامیان بدات هەڵوەشاونەتەوە”.

عەلی خامنەیی تەمەن 83 ساڵ، لەساڵی 2014، جارێکی دیکە دۆخی تەندروستی تێکچوو، لەوکاتەدا حکومەتی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە کە نەشتەرگەری “پرۆستات”ی بۆ کراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئاشکرایکرد، هەفتەی رابردوو دۆخی خامنەیی زۆر خراپ بووە، بەڵام لەم هەفتەیەدا ئەو مەترسیانەی تێپەڕاندووە، بەڵام پزیشکەکان ڕێنماییان کردوە، لەناو جێگەدا بمێنێتەوە و پشووبدات.

تائێستا حکومەتی ئێران بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لەبارەی دۆخی تەندروستیی ڕابەرەوە ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
Total
0
Share