هەولێر.. ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو 400 تۆن قوڕ و لیتە لە ژێر پردەکانی سەنتەری شاری هەولێر دەرهێنراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “وەك ئامادەسازی بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە وەرزی زستان لەژێر پردەكانی سەنتەری شاری هەولێ، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەنیا لە هەڵمەتێكدا نزیكەی 400 تۆن خۆڵ و خاشاك و قوڕولیتە لە 10 وێستگەی ناو خەزانی ژێر پردەكانی شاری هەولێر دەرهێنرا”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی، شارەوانی و كرێكارانی خاوێنكردنەوە بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكار بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسی کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت”.

زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، “سەرەتا خۆڵ و خاشاك و قوڕ و لیتەیەكی زۆر لەژێر پردەكان لە فەردە دەكرێت و دواتر بە كرێن و بە دەست و بە پشت لەلایەن كرێكارەكانەوە دەهێندرێتە سەر شەقام و كۆدەكرێتەوە، پاشان بە شۆفەڵ و قەلاب بۆ شوێنی تایبەت دەبردرێن و پاشان شەقام و حەوزەكانیش دەشۆردرێن”.

بابەتی پێشتر

باینجان بە توێکڵەوە بخورێت یان بێ توێکڵ؟

بابەتی دواتر

كۆریای باكوور هەشت مووشەكی بالیستی لە دوو هەفتەدا تاقیكردوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share