کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ،  1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبنەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 7-9ی تشرینی یەکەم ، لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت، بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەمدەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی ڕێگریكردن لەهاوڵاتییان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سزای زیندانیكردن بەسەر دوو بەرپرسدا سەپێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share