دەیان منداڵ بە دەستڕێژی گولـلەی چەكدارێك كوژران

چەكدارێك لەناو ناوەندێكی چاودێریی منداڵاندا دەستڕێژی گولـلەی كرد و 34 كەس كوژران.

ڕووداوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تایلاند ڕوویدا، پۆلیسی وڵاتەكە دەڵێت، لە ناوەندێكی چاودێریی منداڵاندا لە شاری نۆگابو لامفو چەكدارێك تەقەیكردووە و 22 منداڵ و 12 كەسی تر كوژراون.

فەرماندەكانی پۆلیسی ناوچەكە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كردووە و ئاشكرایانكردووە، چەكدارەكە دوای تەقەكردن لەناو ناوەندەكەی منداڵاندا، گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەكەیان و هاوژین و منداڵەكەی خۆشی كوشتووە و دواتر خۆیكوشتووە.

پۆلیسی تایلاند دەڵێت، چەكدارەكە پیاوێكی تەمەن 34 ساڵان بووە بە ناوی بانیا خمبرەب كە پێشتر كارمەندی هێزەكانی پۆلیسی تایلاند بووە، بەبێ ئەوەی زانیاریی لەبارەی هۆكار و پاڵنەرەكانی كوشتار و خوودكوژییەكەی ئەمڕۆی ناوبراوەوە بخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
Total
0
Share