گەورەترین پەرستگای هندۆسەکان لە ئیمارات کرایەوە

وەزارەتی دەوڵەت بۆ لێبودەیی لە ئیمارات گەورەترین پەرستگای بۆ هندۆسەکانی وڵاتەکەی کردەوە کە 16 ملیۆن دۆلار تێچووی دروستکردنەکەی بووە.

بە ئامادەبوونی شێخ نهیان بن موبارەک ئال نهیان وەزیری لێبوردەیی و پێکەوەژیان و سنگای سودهیر باڵیۆزی هندستان لە ئیمارات، یەکەم پەرستگای هندۆسی، لە ئیمارات کرایەوە.

پەرستگاکە لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و300 مەتر چوارگۆشە و بە تێچووی 16ملیۆن دۆلار دروستکراوە، لە یەک کاتدا هەزار زیارەتکار دەتوانن سەردانی بکەن.

هندییەکان، گەورەترین ڕێژەی پەنابەرانی ئیمارات پێکدەهێنن کە ڕێژەی %35ی کۆی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن کە 10 ملیۆن هاوڵاتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share