بەغداد بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی لە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرگرتووە كە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ڕێكارەكانی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014، 2015 و 2016 تەواو دەكرێت و دەگاتە هەرێمی كوردستان.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیوەندییەكدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق، دڵنیایی داوە كەوا پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014، 2015 و 2016 لە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ڕێكارەكانی تەواودەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری بازرگانیی عێراق دڵنیایی كردووینەتەوە كە دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان، ڕاستەوخۆ پارەكە دەنێرێت بۆ بانكەكانی هەرێمی كوردستان و دواتر دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

یادکردنەوەکەشی چەتری کۆکەرەوەی لایەنە سیاسییەکانە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی نەوت<br>ناردنی 200 ملیار دینارەكە یەكلاكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share