سەرمووچە بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

سەرمووچە بە نزیكەی 10 هەزار پلەدار و پێشمەرگە دەدرێت و وەزیری پێشمەرگە نووسراوەكەی واژووكرد و وادەی دابەشكردنی پارەكە ئاشكراكرا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە واژووی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى له‌سه‌ره، سەرمووچە دەدرێت بە نۆ هەزار و 582 پلەدار و پێشمەرگەی كوردستان.

دەستەبەركردنی سەرمووچە به‌ دوو قۆناغ ده‌بێت و وەك نووسراوەكە ئاشكرایكردووە، لیستى یه‌كه‌مى سەرمووچە بە هەزار 503 کەس دراوە و لیستی دووەمیش بە هەشت هەزار و 79 پێشمەرگە دراوە. سەرمووچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش له‌ لیستی مووچه‌ى مانگى ئەیلولی 2022ـەوه‌ بۆیان خەرجده‌كرێت‌ و بڕیاره‌كه‌ لەو وادەیەوە جێبه‌جێده‌كرێت.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردبووەوە، كە لە ئەنجامی بەرزكردنەوەی پلەی كارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگەدا، مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان زیاددەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
Total
0
Share