هەڵمەتی دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر 100 هەزاری تێپەڕاند

داواكارییەكان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە و ‏دەرهێنانی لە لیستی تیرۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.‏

لە كاتژمێر 08:00ی شەوی ڕابردووەوە لەسەر تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، ‏هەڵمەتێکی جیهانی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە هاشتاگی #‏DelistPKKNoW‏ ‏دەستیپێکردووە و درێژەی هەیە.‏

لەو ماوەیەدا تەنها لە تویتەر زیاتر لە 100 هەزار كەس بەشداریی هەڵمەتەکەیان کردووە ‏و لە تورکیا، ئیتاڵیا، سویسرا و ئەڵمانیا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، لە وڵاتانی بەلجیکا و ‏بەریتانیاش بەشدارییەكی فراوان لە هەڵمەتەكەدا هەیە.‏

هەڵمەتەکە لەلایەن ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای كوردستانەوە بە دروشمی “پەكەكە گەلە، ‏گەلیش قەدەغە ناكرێت” دەستیپێکردووە و تیایدا داوای بەشداری لە هەمووان كراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت بۆ خوێندكارانى دابینده‌كات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت كه‌ وه‌كو مینحه‌ بۆ خوێندكاران…
Total
0
Share