ئەمریكا: عێراقێكی سەقامگیر و ئارام

ئەمریكا پشتیوانیی خۆی بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە و دەڵێت، سەقامگیر و ئارام بێت.

ئەمڕۆ ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانیی عێراقە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا پەیامێكی بەو بۆنەیەوە بڵاوكردووەتەوە و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت، “ئەمریكا هاوشانی گەلی عێراق دەوەستێت لە پشتیوانیكردنی عێراقێكی سەقامگیر و ئارام و گەشەسەندوودا”.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی یەكەم یادی سەربەخۆیی عێراقە و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆی ساڵی 1932دا سەربەخۆبوونی خۆی لە بەریتانیا ڕاگەیاند. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە بۆ بەشداریكردن لە ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و یادكردنەوەی سەربەخۆیی عێراق.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 3% بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی پێكانی كۆرتوا بەقورس دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share