هەڵۆیەك لە ئیمارات بە زیاتر لە ملیۆنێك درهەم فرۆشرا

ئەمڕۆ لە كۆتا ڕۆژی خوولی 19ـیەمینی پێشانگەی ئەبو زەبی بۆ ڕاو و سوارچاكی، هەڵۆیەك بە “نرخێكی خەیاڵی” فرۆشرا.

هەڵۆكە لە جۆری “بیۆر جیر”ی سەر بە نەژادی “ئەڵترا وایت”ی هەڵۆكانە و جۆرێكی دەگمەنە، بە ملیۆنێك و 10 هەزار درهەمی ئیماراتی (زیاتر لە 275 هەزار دۆلاری ئەمریكی) فرۆشرا.

بەهای ڕاستەقینەی هەڵۆكە زیاترە لە 410 هەزار دۆلار، بەڵام خاوەنەكەی وەك پشتیوانییەك بۆ پێشانگەكە و سەردانكەرانی، بە نرخێكی كەمتر فرۆشتوویەتی وەك میدیای ئیماراتی بڵاویكردەوە.

لە بارەی تایبەتمەندییەكانی هەڵۆی “بیۆر جیر” و گرانیی نرخەكەیەوە، خالد بن سیفان بەرپرسی فرۆشتنەكانی پێشانگەكە دەڵێت، “ئەم هەڵۆیە خوێنی پاكژە و زۆر ڕەسەنە، بێگومان ئەو كەسەی كڕیویەتی بەهاكەی دەزانێت”.

بابەتی پێشتر

ئێستا وردەكاريی ڕاگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

مەترسییەكانی سەر مووچە و بودجە لە ساڵی 2023دا چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share