منداڵێک دوای وەرگرتنی چارەسەری کۆرۆنا رەنگی چاوی دەگۆڕێت بۆ شین

منداڵێک دوای ئەوەی چارەسەری کۆرۆنای وەرگرت، رەنگی چاوی لە قاوەیی تێرەوە گۆڕا بۆ شین و گۆڕانی رەنگی چاوی منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بووە و زۆری نەخایاندووە.

منداڵەکە تایلەندییە و تەمەنی شەش مانگە تووشی نەخۆشیی Covid-19 بووە دوای ئەوەی بۆ ماوەی رۆژێک تووشی تا و کۆکە بووە، پزیشکەکان دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا فاڤیپیراڤیریان بۆ کۆرپەکە نووسیوە کە بە شێوەیەکی باو دژی ئەنفلۆنزا و ئیبۆلا و کۆڤید-19 لە بەشێک لە ئاسیا و ئەوروپا بەکاردێت.

ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە چاوی منداڵەکە بۆ ماوەی نزیکەی 18 کاتژمێر دوای دەستپێکردنی چارەسەرەکە، دایکی منداڵەکە تێبینی ئەوەی کردووە کە چاوە قاوەییە تۆخەکانی گۆڕاون بۆ شین.

هەرچەندە دڵنیا نین بۆچی ئەو دەرمانە بووەتە هۆی ئەوەی ڕەنگی چاوی منداڵەکە بگۆڕێت، بەڵام پزیشکەکان پێیان وایە ئەو دەرمانە ماددەیەکی کیمیایی فلۆرۆسەنتی دەرکردووە ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەو گۆڕانکارییە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لە ماست، خوێ و هەنگوینەکانی ناو بازاڕ

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە مامۆستایان سەرپشک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share