بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە شێوەیەكی كاتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە دەزگا و دامەزراوە حكومییەكاندا ڕادەگیرێن، جەختیشدەكاتەوە ئەو ئینتەرنێتەی بۆ فەرمانگەكان دابینكراون دەبێت بۆ كاروباری ئەلیكترۆنیی فەرمانگەكان بەكاربهێندرێت نەك بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
دلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندن لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ئینتەرنێتەی بۆ فەرمانگەكان دابینكراون دەبێت بۆ كاروباری ئەلیكترۆنیی فەرمانگەكان بەكاربهێندرێن نەك بۆ فەیسبووك، ئینستاگرام، یوتیوب و سناپچات بۆیە ئێستا بەشێوەی ئەزموونیی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە دەزگاو دامەزراوە حكومییەكاندا ڕادەگیرێن و دواتر لە وەزارەتەوە بڕیاردەدرێت كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانگەكان بەردەوام بن یاخود ڕابگیرێن.
جەختیكردەوە، ئێستا بەشێوەی ئەزموونی لە فەرمانگەكانی سلێمانیش كار بەو میكانیزمە دەكرێت كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانگەكاندا بۆ ماوەی یەك هەفتە ڕابگیرێن ئەو ئینتەرنێتەی دابینكراوە تەنها بۆ ڕاییكردنی كاروباری فەرمانگەكە بێت نەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.