وەزارەتی ناوخۆ: مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە قەدەغەیە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان مۆڵەتی ڕەسمیی نییە، مامەڵەکردن بەو دراوانەوە قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی ڕەسمیی نییە؛ ​بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گرووپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کاربکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان، لەم جۆرە مامەڵانە دووربکەونەوە و هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆمەڵەی خوێندكاران رۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی بەعسدا بینی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، كۆمەڵەی خوێندكاران لە سەردەمی شۆڕشدا رۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیكتاتۆری بەعسدا…
Total
0
Share