پێرێز وەڵامی سەرۆکی پاریس سان جێرمانی دایەوە

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامێکی توندی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانی دایەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە بەبیرت بهێنینەوە کە ڕیاڵ مەدرید کێیە.”

لە کۆنفرانسی ساڵانەی یانەی شاهانە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە دووپاتیکردەوە، کە یانەکەی دەستبەرداری بیرۆکەی سازکردنی جامی سوپەری ئەوروپا نەبووە، لەو بارەیەشەوە وتی، “بیرۆکەکەمان هەڵنەوەشاندووەتەوە، پێمانوایە دەتوانین لە داهاتوودا سوودی لێوەربگرین بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێ.”

هەروەها دەڵێت، “سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا (ناسڕ خلێفی) دەڵێت، ڕیاڵ مەدرید لە کێبڕکێی چامپیۆنزلیگ دەترسێت بۆیە خولی سوپەر سازدەکات، هێشتا پێویستە بیری بخەینەوە کە ڕیاڵ مەدرید کێیە، ئێمە باشترین یانەی مێژووین، ناسناوی 14ی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێناوە و بیر لە 15 دەکەینەوە، ئەوە بیرکردنەوەی هەمیشەیی ڕیاڵ مەدریدە، کێبڕکێکردن لە جیناتماندایە.”

ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان لە ماوەی پێشوودا سەرسامبوونی خۆی ڕاگەیاندبوو، کە ڕیاڵ مەدرید دژی چامپیۆنزلیگە و لە هەمان کاتدا ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ دەگێڕێت.

بابەتی پێشتر

خانمانی ئەمریکا بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بوون بە پاڵەوانی جیهان

بابەتی دواتر

ڕەوتێكی سیاسیی نوێ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share