شاندێکی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو ٣ی کانونی یەکەم بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو بەغداد ڕێککەتوون بۆ گفتوگۆ و دانوسان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، “شاندێکی هەرێم کە پێکهاتووە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد و محەمەد حەکیم، بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوتون بۆ گفوگۆ سەبارەت بە بەشەبودجەی هەرێم”.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری ناردنی شاندێکی هەرێم بۆ بەغداد بە بڕیار و گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە و بڕیاردراوە ئەو شاندە بۆ پرسی بەشە بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد کۆبوونەوە بکەن.

وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی بەغداد پرسی بەشە بودجەی هەرێم و بەشی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021 تاوتووێ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە…
Total
0
Share