لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر بە تۆرینۆ بردنەوەی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە “مارادۆنا ستادیەم” میوانداریی یانەی تۆرینۆی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.
گۆڵەکانی “پارتینۆپێ” لە خولەکەکانی شەش، 12، 37 لەلایەن ئاندرێ زامبۆ (دوو گۆڵ)، خڤیچا کڤاراتسخێلیاوە تۆمارکران، گۆڵەکەی تۆرینۆ لە خولەکی 43 لەلایەن ئەنتۆنیۆ سانابریاوە تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامەکە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ جێگیر بوو، لە بەرامبەردا تۆرینۆ بە 10 خاڵەوە چووە پلەی نۆیەم.