ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆز-ێکی دیکەی کڕی

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایرن میونشن بەدەستهێنا و ڤینیسیۆزێکی دیکەی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی بەناوی ڤینیسیۆز تۆبیاس پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کردووە، ئەو یاریزانەش لەلایەن هەر دوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایرن میونشنەوە داواکراوە.

یانە زەبەلاحەکەی مەدرید لە واژووکردنی گرێبەستەکەدا هیچ بڕە پارەیەکی بەکارنەخستووە، بەو پێیەی تۆیباس لە یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی یاری دەکات، بە سوودوەرگرتن لەو دۆخەی وڵاتی ئۆکرانیای تێدایە بەهۆی جەنگەوە، یانەکان دەتوانن یاریزانانی خولی ئۆکرانیا بێبەرامبەر دابیین بکەن.

ڤینیسیۆز تۆیباز تەمەنی 18 ساڵە، لە هاوینی ڕابردووەوە یانەی ئینتەر ناسیۆنالی بەڕازیلی بەجێهێشتووە و درێسی شاختاری پۆشیوە، توانای یاریکردنی لە هەر دوو پێگەی بەرگری و هێرشبەری باڵی ڕاستدا هەیە، سەرەتا لە تیپی کاستیا دەست بە یاریکردن دەکات و ئەگەرێکی بەهێز هەیە وەرزی داهاتوو جێگەی دانی کارڤاخال بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید 75 ملیۆن بە جێگرەوەی مۆدریچ دەدات

بابەتی دواتر

بۆ پیاوان.. زیادەڕەوی لە وەرگرتنی پرۆتیندا کێشەی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share