لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش شكستی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مانچستەرسیتی

ئەنچیلۆتی پێیوایە ئەنجامەكەیان بێ هیواكەر نییە و توانای گەڕانەوەیان دەبێت بەرامبەر مانچستەر سیتی.

داواشی لە هاندەران كرد ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ یاریی گەڕانەوە تا شەوێكی مێژووی تر بەڕێبكەن.

جەختیشی كردەوە كە لە ڕووی بەرگریییەوە خراپ دەركەوتوون و پێویستە باشتر یاریی بكەن.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– كاسمیرۆ لە یاری گەڕانەوە لەگەڵمان دەبێت

– ئەگەر وەك ئەم یارییە دەربكەوین، ناگەینە یاری كۆتایی

– یاریزانەكانمان خۆیان بەدەستەوە نادەن

– داوا لە هاندەران دەكەم خۆیان بۆ شەوێكی سەرسورهێنەری تر ئامادە بكەن

– بنزیمە لە مەشق و ڕاهێنانەكان هەوڵی دا لێدانە سزاكانی بەوشێوەیە جێبەجێ بكات بەڵام نازانم چۆن لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەوشێوە لەسەرخۆیە ئەنجامیدا

– یارییەكی بەچێژ بوو بۆ هاندەران بەڵام بۆ من وەك ڕاهێنەر دەبێت پێداچونەوەی بۆ بكەم

– ئەگەر ببینە پاڵەوانی لالیگا، ئاهەنگ دەگێرین و ئەوەش یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ باشبونی دەرونمان.

بابەتی پێشتر

حەلبوسی گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share