باڵیۆزی ئەمتیکا لە عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی لە باڵیۆزخانەی بەغداد ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، دڵنیایی دەدەن کە کارەکانیان بەردەوام دەبێت.
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی ڤیدیۆیدا ئێوارەی ئەمڕۆ 3 ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، “هەندێک لە هاوڕێیانم پەیوەندیان پێوەکردم کە هۆکاری کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارەکانتان چییە، منیش دڵنیامدایە هاوڕێکانم لە عێراق کە کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بەردەوامە و بەردەوامیشی پێدەدەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمریکا بە هاوکاری تیمەکانی و ڕاوێژکارەکانی لە عێراق بەردەوامی بە کارەکانی دەدات لە رێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە بەغداد.
ڕونکردنەوەکەی ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوای ئەوەدێت کە بەرپرسانی عێراقی باسیان لەوەکردبوو کە ئەمریکا ژمارەی دیپلۆماتەکانی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق کەمدەکاتەوە و هۆکارەکەشی لەبەر ڕێکارە ئەمنییە کاتییەکانی ئەمریکایە بۆ پاراستنی هاوڵاتییەکانی.
ئاماژە بەوەشکرابوو کە کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە عێراق کەمکردنەوەیەکی ڕوکاریی و کاتییە لەچوارچێوەی خۆپارێزییە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەیە لە نێردە و هاوڵاتییەکانی، ئەگەریشی هەیە جارێکی دیکە بیانگەڕێنێتەوە.